کەنعانی: دەنگی شکانی ئێسقانی زایۆنیستەکان بەباشی دەبیسترێ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند توڕی تیرۆریستی زاڵ بەسەر تلاویڤ لەبواری بڕیار بۆ پاراستن و بەردەوامکردنی مانەوەی ڕژیمەکەیان دا تووشی پەرێشانی و بەربەستی ستراتیژیکەو دیارە تا نەتانیاهۆی دڕندەکاری نێو شەڕ زۆرتر لەدەسەڵات دابێ لەنێوچوونی نێوخۆیی و ةێودەوڵەتی زایۆنیستەکان خێرایی زۆرتری دەبێ.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دڕێژەی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی و دۆخی هەنووکەی ئەو ڕژیمەش بەسەرۆکایەتی بنیامین نەتانیاهۆ ڕایگەیاند لەدوای ١١مانگ شەڕی هەمەلایەنە و سەرشێتانە بۆسەر غەزە و قەڵاچۆی بێ بەزەیانەو دڕندانەی زۆرتر لە ٤١ هەزار کەس لە هاووڵاتیانی فەلەستینی ناکۆکی نێوان سەرۆکانی زایۆنیست و کشانەوە لەکاری کاربەدەستانی سیاسی و سەربازی زایۆنیست و ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتی و لەنێو کۆگەی زایۆنیستی دا بەشێوەیەکی بێ وێنە پەرەی سەندوە.
ناوبراو وتی: بۆشایی ڕوەوزیاد بوون و دژبەرایەتی لەةیو کۆمەڵ و کابینه ی ڕژیمی زایۆنیست بەجۆڕێکە کە چەند کارناس و بەرپرسێکی ئەو ڕژیمە بەئاشکرا باس لە مەترسی پرۆسەی ڕوخانی ڕژیمەکەیان دەکەن. ناوبراو پێداگری کرد کە توری تیرۆریستی زاڵ بەسەر تلاویڤ دا لەبواری چۆنیەتی بڕیار بۆ پاراستن و بەردەوامکردنی هێشتنەوەی ڕژیمەکەیان دا تووشی پەرێشانی و بەربەستی ستراتیژیکەو دیارە تا نەتانیاهۆی دڕندەکاری نێو شەڕ زۆرتر لەدەسەڵات دابێ لەنێوچوونی نێوخۆیی و ةێودەوڵەتی زایۆنیستەکان پڕتاوی زۆرتری دەبێ و ئەوەتا هەنووکە دەنگی شکانی ئێسقانی زایۆنیستەکان بەباشی دەبیسترێ و هەربۆیە لایەنگری لەو ڕژیمە بۆ دڕێژەدان بە دڕةدەکاریەکانی بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین جگە لە بەرپرسایەتیە مافیاسایی و نێودەوڵەتیەکەی مەرجێکیشە لەسەر ئەسپی دۆڕاوو چارەڕەش.