ڕێبەری مەزنی شۆڕش: ڕژێمی زایۆنی لە حیساباتی خۆیدا بە هەڵە چووە
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: سەرانی ڕژێمی زایۆنی لە حیسابات و مەزندەکانیان سەبارەت بە ڕادەی تواناکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تووشی هەڵە بوونە، لەبەر ئەوەی کە لاوان و گەلی ئێران باش ناناسن و هێشتا نەیانتوانیوە لە توانایی، لێهاتوویی، دەسپێشخەری و ویست و ورەی ئەم گەلە بە وردی تێبگەن.
حەزرەتی ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە دیداری هەزاران کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێزی شەهیدانی ئاسایش بە ئاماژە بە بەردەوامبوونی ڕژێمی جەنایەتکاری زایۆنی لە ئەنجامدانی دڕندانەترین جەنایەتی جەنگی لە غەزە و لوبنان خوازیاری پێکهاتنی هاوپەیمانییەکی جیهانی دژ بەم ڕژێمە دزێوە بوو.
حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی سەبارەت بە کردەوە شەڕاشۆیانەکەی ڕژێمی زایۆنی فەرمووی: سەبارەت بە ئەو هەڵەیەی کە کردیان، خۆیان بە ئامانجگەلێکی تایبەت زۆر گەورە نیشانی دەدەن بەڵام بچووک کردنەوەی و ئەوەی کە بڵێین هیچ نەبووە و هیچ گرینگ نەبووە ئەوەش هەڵەیە. ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی جەختی کرد ؛ هەڵبت دەبێ کوالێتی کارەکە لە لایەن بەرپرسانەوە بە ڕێک و پێکی و بە وردی دیاری بکرێ و ئەوەی لە بەرژەوەندی ئەم وڵاتە و ئەم گەلەدایە ئەنجام بدەن تا ئەوانە بزانن کە گەلی ئێران کێیە و لاوانی ئەم وڵاتە چۆنن.
حەزرەتی ئایەتوڵا خامنەیی بە ئاماژە بە جەنایەتە کارەساتبارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە لەوان شەهیدکردنی دەیان هەزار منداڵ و زیاتر لە دە هەزار ژن کە نموونەی زەقی دڕندانەترین جەنایەتی جەنگییە کەمتەرخەمی گەورەیی حکوومەتەکان و کۆڕە نێودەوڵەتییەکانی وەکوو نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە کردەوەکانی ئەم ڕژێمە لە غەززە و لوبنانی بە توندی دایە بە ڕەخنە و فەرمووی: شەڕ یاسا و ڕێسا و سنووری خۆی هەیە، ئاوا نییە کە لە شەڕەکاندا هەموو سنوورەکان بن پێ بکرێن، بەڵام باندی جەنایەتکاری دەسەڵاتداری فەلەستینی داگیرکراو هەموو یاسا و ڕێساکانی بنپێ کردووە و هەموو سنوورەکانی بەزاندووە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی خۆڕاگری حکوومەتەکان و بە تایبەت حکوومەتە ئیسلامییەکان بەرامبەر بە ڕژێمی جەنایەتکار و پێکهێنانی هاوپەیمانی جیهانی دژ بە ئەم ڕژێمە جەلاد و جەنایەتکارەی بە پێویست زانی و فەرمووی خۆڕاگری بە مانای تەنیا بڕێنی یارمەتی ئابووری ئەم ڕژێمە نییە هەرچەند یارمەتیدانی ڕژێمی داگیرکەر لە ڕیزی قێزەونترین و گەورەترین گۆناحەکانە، بەڵکوو خۆڕاگری بە مانای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی جیهانی سیاسی ئابووری و بێتوو پێویست بێ سەربازییە بەرامبەر بە ڕژێمێکی جەنایەتکار کە دڕندانەترین جەنایەتی جەنگی ئەنجام دەدات.
حەزرەتی ئایەتوڵا خامنەی هەروەها ڕوو لە بنەماڵەی بەڕێزی شەهیدانی ئاسایش ئەم شەهیدانەی لە ڕێزی باشترین شەهیدانی ڕێگای حەق و ڕاستی هێنایە ژمار و بە ئاماژە بە گرینگایەتی بنچینەیی ئاسایش لە هەموو کاروباری کۆمەڵگا و لە هەموو ڕەهاندە جۆربەجۆرەکانی ژیانی خەڵک، جەختی کرد؛ تەنیا ئێرانێکی بەهێز دەتوانێ ئاسایش و پێشکەوتنی وڵات و گەل دابین و دەستەبەر بکات، کەوایە ئێران دەبێ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە هەموو گۆڕەپان و بوارێکی ئابووری، زانستی، سیاسی، بەرەڤانی و بەڕێوەبەرایەتیدا بەهێزتر ببێ.