تشرینی یه‌که‌م 30, 2024 11:56 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی کردنی پزیشکیان لە شێخ نەعیم قاسم

سەرۆک کۆمارلە پەیامێکدا بۆ ڕێزگرتن لەیاد وبیرەوەری شەهیدی سەربەرزسەیید حەسەن نەسرۆڵڵا، هەڵبژێردرانی حۆججەتۆلئیسلام وەلموسلمین شێخ نەعیم قاسمی بۆپلەی سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان، لە نەتەوە وحکۆمەتی لوبنان وهەموو خەباتکارانی بەرەی خۆڕاگری پیرۆزبایی کرد

مەسعودپزیشکیان لە پەیامێکدا بە پیرۆزبایی کردنی هەڵبژیردرانی حۆجەتۆلئیسلام وەلموسلمین شێخ نەعیم قاسم بۆ پلەی سکرتێری گشتیی حیزبۆڵلای لوبنان وتی: بێ گۆمان لەم دۆخە هەستێارە مێژووییەدا، بەرەڤانی کردن لە سەروەری ویەکپارچەیی خاکیی لوبنان  وهەروەها ئارمانجە بەرزەکانی بەرەی خۆڕاگری ونەتەوەی مەزڵومی فەلەستین گرینگایەتی مێژوویی زۆری هەیە .

دڵنیام ، حوزۆری کەسایەتی دەرەوەشاوە وخەباتکاروبەپیشینەی ڕووشن وەکوو بەڕێزتان لە سەرووی گروپی حیزبۆڵڵا، دەبێتە هۆی بەهێزکرانی ورەو ئیرادەکان لە بوارەکانی خۆڕاگری وهەروەها بەردەوامکرانی ڕێگای ڕووناکی شەهیدانی پلە بەرزی ئەم بەرەیە دەقی پەیامی سەرۆک کۆمار بەم جۆرەیە:

بسم الله الرحمن الرحیم

حۆجەتۆلئیسلام وەلموسلمین بەڕێز شێخ نەعیم قاسم

بە ڕێزگرتن لەیادوبیرەوەری شەهیدی سەربەرزسەیید حەسەن نەسرۆڵلا ، هەڵبژێردرانی بەڕێزتان بۆ پلەی سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان لەنەتەوە وحکۆمەتی لوبنان وهەموو خەباتکارانی بەرەی خۆڕاگری پیرۆزبایی دەکەم.

بێ گۆمان لەم دۆخە هەستێارە مێژووییەدا ، بەرگری کردن لە سەروەری ویەکپارچەیی خاکیی لوبنان وهەروەها ئارمانجە بەرزەکانی بەرەی خۆڕاگری ونەتەوەی زوڵملێکراوی فەلەستین گرینگایەتی مێژوویی هەیە.

دڵنیام ، حوزۆری کەسایەتی دەرەوشاوەوخەباتکاروبەپیشینەی باش وڕووشن وەکوو بەڕێزتان لەسەرووی خۆڕاگری حیزبۆڵڵا ، دەبێتە هۆی بەهێزکرانی ئیرادەکان لەبواری خۆڕاگری وهەروەها بەردەوام کرانی ڕێگای ڕووشنی شەهیدانی پلەبەرزی ئەم بەرەیە.

هێوادارم بە یەکێتی ویەکدەنگی ئۆمەتی ئیسلامی وپشتیوانی زیاترلە جارانی وڵاتانی موسوڵمان وهەروەها بە پشتیوانی وێژدانە بیداروڕابووەکان لەسەرانسەری جیهان ، شایەتی ڕاگیرانی دەسدرێژکاری ڕژێمی ناڕەواوی زایۆنی ودامەزرانی ئاشتی وئارامش لە غەززە ، لوبنان وهەمووناوچەدابین . ئاواتی سلامەتی وسەربەرزی ، لە دەرگای خوای تەعالا وبەردەوامبوونی سەرکەوتن وتەوفیق بۆئێوە ئەکەم لەم پێگە بەرزە ،و ،داوای سەقام وپاوەجیی وپتەوبوونی هەموو خەباتکارانی قارەمانی بەرەی خۆڕاگری ئەکەم .

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ