تشرینی دووه‌م 25, 2024 17:22 Asia/Tehran
  • وەزیری نەوتی ئێران : کوماری ئیسلامی ئێران نیگەرانی فروشتن و هەناردەی نەوت نیە

وەزیری نەوتی ئێران وتی ئێران هیچ نیگەرانیەکی لە بواری فرۆشتن و هەناردەی نەوت نیە .

موحسین پاکنژاد وەزیری نەوتی  ئێران لە وتووێژێکدا لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە وەی کە  بە هاتنە سەرکاری دوناڵد تڕەمپ  سەرۆک کۆماری نوێ   ئەمریکا ڕادە و کوالیتی  فروشی نەوتی  ئێران  دەگوڕدرێت یان نا  وتی : وەزارەتی نەوتی  کوماری ئیسلامی ئێران بە پشت بەستن بە توانایی  پرسێنێلی خۆی لە بەشی کاروباری نێونەتەوەیی  هیچ جورە نیگەرانیەکی لە بواری فروش و هەناردەی  نەوت  نیە .

موحسین پاک نەژاد  لە  درێژەدا وتی :  ئێران هەوڵ ئەدات لە کۆبوونەوەی داهاتووی  ئوپێک و ئوپێک پلاس  لە ئوتریش هیچ بەرتەسکیەک  لە بواری کەم کردنەوەی  بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی  قەبووڵ نەکات و  هەروا بە هۆی ئەو دوخەی هەمانە  پشکی خۆمان  لە بازاڕی نەوت  بپارێزین .

کوماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای بایکوتەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی کوشکی سپی فرۆشی  نەوتی خۆی لە بازاڕی جیهانی   زۆرتر کردووە  و کڕیارانی نوێشی دوزیوەتەوە .

سەرپەیڤ