ئیدانە کردنی گەمارۆی تازەی ئەمریکا دژی ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردەوەی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە بایکۆت کردنی کۆمەڵێک لە کەسانی ئاسایی و حکومی بە تۆمەتی دەست تێدابوون لە فروشی نەوتی نەپاڵاوتەی ئێرانی شەرمەزار کرد و وتی : ئەو گەمارۆیانە نابەجێ و بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانن.
ئیسماعیل بەقایی وتی : بڕیاری حکومەتی تازەی ئەمریکا بۆ زەخت خستە سەر نەتەوەی ئێران لە ڕێگەی پێشگیری لە بازرگانی یاسایی ئێران لەگەڵ شەریکە ئابوورییەکانی کارێکی ناڕەوا ، نایاسایی و سەرپێچکارانەیە کە حکومەتی ئەمریکا لە ئاستی نێودەوڵەتی دا لێی بەرپرسیارە و کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمریکا بە بەرپرسی شوێنهاتەکانی وەها کردەوەیەکی یەک لایەنانە و زوربێژانە دەزانێ .
نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە دەرەوەییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا شەوی هەینی لە کردەوەیەکی دوژمنکارانەدا ڕایگەیاند گەماروی تازەی خستوەتە سەر ئێران .