شوبات 27, 2025 16:20 Asia/Tehran
  • پەردە لادانی پزیشکیان لە ١٢ بەرهەمی زانستیی

سەرۆک کۆمار لە ڕەوتی سەفەر بۆ شارستانەکانی باشووری ڕۆژئاوای پارێزگەی تاران ، لە پیشانگەی بەرهەمە زانستی وبنەمازانستەکانی کۆمپانیا سەقامگیرەکان لە پارکی زانست وتەکنۆلۆژیای ڕێکخراوی توێژینەوە زانستی وپیشە سازیەکانی ئێران هەڵکەوتوو لە ئەحمەد ئابادی مستەوفی شارستانی ئیسلام شار، سەردانی کرد.

دکتور مەسعود پزیشکیان کەلە دووهەمین بەش لە سەفەری دەوڵەتیی وێفاقی نیشتمانی چووە بۆ شارستانەکانی پارێزگەی تاران، لە پیشانگەی بەرهەمەکانی کۆمپانیە بنەمازانست وزانستیەکانی سەقامگیر لە پارکی زانست وتەکنۆلۆژیای ڕێکخراوی توێژینەوەکانی زانستی وپیشەسازی ئێران هەڵکەوتوو لە ئەحمەد ئابادی مستەوفی شارستانی ئیسلامشار سەردانی کرد ولە ١٢ بەرهەمی زانستیی تازەی ئەم کۆمپانیانە پەردەی لادا. دکتۆر سیمایی سراف وەزیری زانست، توێژینەوە وتەکنۆلۆژیا ودکتۆرعەلیڕەزا عشوری سەرۆکی ڕێکخراوی توێژینەوە زانستی وپیشە سازیەکانی ئێران سەرۆک کۆماریان لەم سەردانیکردنەدا هاوڕییەتی کرد.  

سەرپەیڤ