فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش: تەریک ناکەوینەوە
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دوژمنان دەبێ ڕیکاری خۆیان سەبارەت بە ناوچە بگۆڕن ، پیداگرت کە وڵاتانی ناوچە توانیی دەستەبەری ئەمنیەتی خۆیانیان هەیە .
ئەمیر دەریادار شەهرام ئێرانی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە وتی کە مەبەست لە مەشقی هێزی دەریایی، بەدی هاتنی ئەمنیەت وسەقام لە ناوچەیە.
ناوبراو وتی : هەرجۆرە نائەمنی وبێ سەقامی لە ناوچە لەسەر ئابووری جیهان کارتێکەری دەبێت. دەستی ئێمە بەرەو وڵاتانی ناوچە درێژە وئامادەی گواستنەوەی ئەزمونەکانمانین بۆ ئەوان .
ئەدمیراڵ شارام ئێرانی وتیشی: ناوچەی ئیتر وەکوو جاران نیەو وڵاتەکانیی توانایی دەستەبەر ئاسایشت وئەمنیەتی خۆیانیان هەیە . دوژمنان دەبێ ڕیکاری خۆیان سەبارەت بە ناوچە بگۆڕن وڕێزبگرن لە نەتەوەکانیان .
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی: پەیامی ئێمە بە دوژمن ئەمەیە کە ئێمە تەریک ناکەوینەوە وتەرێک کەوتنەوە قەبوڵ ناکەین . ڕەفتار وئاکارەکانی ئێمە بەتایبەت لە دۆخی ئێستاکەی ناوچە، بەپیی یاساوڕێسای نێودەوڵەتیە. حەوتەمین مەشقی هاوبەشی پشتینەی ئاسایشتی دەریایی ٢٠٢٥ لە ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٣ بە بەشداری کۆپاپۆڕەکانی هێزی دەریایی ڕووسیا وچین وچاودێرانێک لە وڵاتانی ئازەربایجان ، ئافریقای باشووری، عومان ، قەزاقستان، پاکستان ، قەتەر ، عێراق ، ئیمارات وسریلانکا، هاوڕێ گەمیە کانی هێزی دەریایی ئەرتەش وسوپا لە باکووری ئۆقیانوسی هێند خەرێکی بەڕێوە چوونە . ئەم مەشقە بە مەبەستی بەرزبوونەوەی ئاسایشت وهاوکاری دەریا گەڕی پاوەجیی لە باکووری ئوقیانوسی هێند وپێوەندی نێوان هێزی دەریایی ستراتژیایی ئەرتەش ، هێزی
دەریایی کۆماری گەلی چین وفیدراتیو ڕووسیا لە گه ڵاڵەڕێژی وجێبەجێ کرانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشیانەی دەریایی ئەنجام دەبێت.