ئادار 10, 2025 17:19 Asia/Tehran
  • ڕاگەێندرانی کۆتایی هەڵمەتی سەربازی لە ناوچەی لیوارەیی سووریا

دوای شەپۆلێک لە کارو کردە توندئاژویانەکان کەلە ڕۆژەکانی ئەم دواییە لە ناوچە لێوارەییەکانی سووریا ڕووی داوە، حکومەتی کاتیی ئەم وڵاتە هەواڵی دا لە کۆتایی هەڵمەتی سەربازی لە ناوچە لێوارەییەکان.

بەرپرسانی حکومەتی کاتی لە سووریا ڕایانگەیاند هاوکات لەگەڵ سەقامگیر کرانی بەربڵاوی هێزەئاسایشتیەکان ودابەزینی کاروکردەی توندئاژویانە لە دوو شاری لازقیە وتەرتوس لە ناوچەی لێوارەیی سووریا کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ئەم دواییە ڕووی دا، ژیان بەشێوەی بەرەبەرە خەرێکی گەڕانەوە یە بۆ ئەم دوو شارە. " حەسەن عەبدولغەنی " وتەبێژی وەزاڕەتی بەرگری سووریا کۆتایی هەڵمەتی سەربازی لە ناوچە لیوارەییەکانی پشت ڕاست کردەوە ووتی ڕێکخراوە گشتیەکان دەتوانن چالاکی خۆیان دەسپێبکەنەوە. هاوکات سەرچاوە هەواڵیەکان ڕایانگەیاند  شارومەندانی عەلەوی کە لە ڕۆژەکانی ئەمدواییە لە جەنایەتی گروپەکانی ژێر فەرمانی جۆلانی لە پێگەی حەمیمەیم ی ڕووسیا پەنایان گرتووە بە هۆی هەڕەشەی کەسانی چەکداری سەربە حکومەتی جۆلانی چوونە دەر لەم ناوەندە ڕەت ئەکەنەوە.

 هاوکات لەدەمیشق یش هێزە ئاسایشتیەکان لە بەرهەموو دەرگا سەرەکیەکان ولە ناوەندی پارێزگە سەقامگیر بوونە/.

سەرچاوە هەواڵیەکان وتوویانە هێزەکانی ژێر فەرمانی جۆلانی لە سێ ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە هەزارکەس کە شارومەندانی عەلەویان لە شارەکانی لازقیە وتەرتوس وگوندەکانی دەوربەری ئەم دوو شارە قەڵاچوو کردووە وبڕیک لە سەرچاوکان وتوویانە بەرپرسانی پلە بەرزی حکومەتی جۆلانی بە هێزەکانی ژێر فەرمان وتوویانە عەلەویەکانی ناڕازی ئیعدام بکەن بەڵام لەم کاروکردەیە ڤیدیۆ هەڵمەگرن هەتا ئەم کارە ئاشکرا نەکرێت. فەرماندەی هێزەکانی سووریای دێموکراتیک یش لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە جەنایەتی هێزەکانی جۆلانی لە ناوچە لیوارەییەکان ڕوولە جۆلانی وتی ئەم قەڵاچوووکوشت وبڕانە لەلایەن هێزەکانی سەربە تورکیا ئەنجام بووە ودەبێ هۆکارانی ئەم قەڵاچوویانە دادگەیی بکرێن . سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی ئازادی لوبنانیش بە شەرمەزارکردنی کارەساتەکانی ئەمد واییە لە سووریا ، ئەوەیان بە جەنایەتێکی ترسینەروەسف کرد ولە سەر پێویستی پاڕاستنی جۆربەجۆربوونی کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتە پیداگرت. جبران باسیل" وتی ئەو شتەی لە سووریا ڕوودەدات ، جەنایەتێکی تۆقینەرە کە هیچ دین وئایینێک قەبوڵی ناکات وهەموو وڵاتان بەرپرسایەتیان هەیە کە کۆتایی بدەن بەم خوێنڕیژیانە . 

سەرپەیڤ