May 13, 2025 16:45 Asia/Tehran
  • چوارەمین کۆڕی ئامبودزمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی

چوارەمین کۆبوونەوەی کۆگەی ئامبودزمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە تاران بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەم کۆبوونەوە بە بەشداریی نوێنەرانی ناوەندەکانی چاودێر لە ١٧ وڵاتی ئیسلامییەوە، لەوان تورکیا و بە تەوەرەی پرس و بابەتی وەک " بەرپرسیار بوونی گشتداگر، دەسەڵاتدارێتیی دادگەرانە و لێکنزیکبوونەوەی ئۆمەتی ئیسلامی" بەڕێوەچوو. زەبیحوڵا خوداییان سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری و پشکنینی گشتیی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی دەسپێکرانی ئەم کۆبوونەوەیە وتی: ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوەیە بەهێزتر کردنی بەستێنەکانی هاواری و تەبایی لە بواری ناوەندەکانی کۆنترۆڵ و چاودێریی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامیدایە. 

سەرپەیڤ