وەزیری پەیوەندییەکان: لانیکەم ٢ مانگی دەستکردی ئێرانی ڕەواەی گەردوون دەکرێن
وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕەوانەکرانی لانیکەم ٢ مانگی دەستکردی ئێرانی بۆ بۆشایی ئاسمان ڕاگەیاند.
«عیسا زارع پوور» وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵی (١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی) لانیکەم دوو مانگی دەستکرد ڕەوانەی گەردوون دەکرێن و مانگی دەستکردی دیکەش لە ڕیزی ڕەوانەکران بۆ ئاسمانن.
«عیسا زارع پوور» ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیرنا، سەبارەت بە دوایین دۆخی هەڵدانی مانگە دەستکردەکانی ناهیدی 1 و 2 وتی: ئەم دوو مانگە دەستکردە خەریکە ئامادە دەکرێن.
"ناهیدی 1" بۆ یەکەمجار لە ئێراندا لە توێژینگەی سیستەمی مانگە دەستکردەکانی دامەزراوەی توێژینەوەی گەردوونگەڕیی ئێران بە سەرپەرشتیی ڕێکخراوی گەردوونگەڕیی ئێران دیزاین و دروستکراوە و ئەرکەکانی لە ئاراستەی دەستڕاگەییشتن بە تەکنۆلۆژیای دروستکردنی مانگی دەستکردی تایبەت بە پەیوەندییەکانی زەوی دیاری کراوە.
مانگی دەستکردی «ناهیدی »ش یەکێکە لەو مانگە دەستکردانەی کە خاوەنی تەکنەلۆژیای پەیوەندیی بەدالەیەو توانای ئەنجامدانی مانۆڕ و ھەموارکردنی خولگەی هەیەو لە ڕاستی دا هەنگاوێکی گرنگە لە ئاراستەی دروستکردنی ئەو مانگە دەستکردانەی تایبەتی بەدالە کە لە بەرزاییەکی کەم دا دەخرێنە گەڕ.