ئاب 07, 2025 15:03 Asia/Tehran
  • سوودەکانی مەلەکردن

مە‌لە‌کردن تە‌نھا وە‌رزشە‌ کار دە‌کاتە‌ سە‌ر گشت ماسولکە‌کانی لە‌ش و بە‌ھێزیان دە‌کات و لە‌ ھە‌مان کاتیشدا گەرژی ماسولکە‌کان خاو دە‌کاتە‌وە‌ و جۆرێک لە‌ حە‌وانە‌وە‌ی پێ دە‌بە‌خشێت لە‌ کاتێکدا وە‌رزشی وە‌ک ڕاکردن و ئاسن ھە‌ڵگرتن، تە‌نھا بە‌شێکی کە‌م لە‌ ماسولکە‌کان دە‌بزوێنن.

لە‌ کاتی مە‌لە‌ کردن دا ناچار دە‌بین ھە‌ناسە‌مان ڕێک بخە‌ین تاوە‌کو ئاو نە‌چێتە‌ دە‌ممانە‌وە‌، ئەمە‌ش بۆ ڕێکخستنی ھە‌ناسە‌ سوود بە‌خشە‌ (بە‌ سییە‌کان و بۆری ھە‌ناسە‌شە‌وە‌).

کە‌سانی تووش بوو بە‌ نە‌خۆشی ڕۆماتیزم دە‌توانن زۆر سوودمە‌ند بن لە‌ کاریگە‌ری پۆزە‌تیڤی مە‌لە‌کردن، چونکە‌ تە‌وژمی ئاوە‌کە‌ ماسوولکە‌ گرژە‌کان خاو دە‌کاتە‌وە‌ و دە‌یانحە‌وێنێتە‌وە‌، ئە‌مە‌ش وادە‌کات ئازاری ماسولکە‌ و جومگە‌ و دە‌مارە‌کان بە‌ ڕێژە‌ی ٨٠٪‏ نە‌مێنێت.ھە‌‌روە‌ھا مە‌لە‌ کردن باری دە‌روونی ھێور دە‌کاتە‌وە‌ و زۆربە‌ی گرفت فشاری ڕۆژانە‌مان لە ‌یاد دەباتە‌وە‌. ئە‌مە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی سە‌ر ئێشە‌ش بە‌ ڕێژە‌یە‌کی زۆر کە‌م دە‌کاتە‌وە‌.ھە‌روە‌ھا بە‌ مە‌لە‌ کردن ماسوولکە‌کانمان شێوە‌یە‌کی جوان وەر‌دە‌گرن؛ ئە‌مە‌ش وا دە‌کات مە‌لە‌وانە‌کان خاوە‌نی جوانترین لە‌ش بن.

 

سەرپەیڤ