تشرینی یه‌که‌م 21, 2017 16:18 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆک وەزیرانی تورکیاو پاکستان

سەرۆک وەزیرانی تورکیاو پاکستان لەپەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی گرووپی دی هەشت لە ئەستەمووڵ دیداریان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی هەواڵدەریی ئانادۆلٶی تورکیا، بینالی یێلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا پاش دیدار لەگەڵ شاهد خاقان عەبباسی ، هاوشانە پاکستانییەکەی لەپرێس کۆنفرانسێک لە ئەستەمووڵ، ڕێزی گرت لە هەستیارەتی حکومەتی پاکستان لەبەرەوڕووبوونەوەی تاقمی گولەن.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەپێداگریی لەسەر پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دوو وڵات، وتی: هاودەنگیی نێوان دوو وڵات هەردەم لەبارودۆخی دژوار لەباڵاترین ئاستدا بەردەوام بووە.

گرووپی دی هەشت ، گرووپێکی ئابووریی پێکهاتوو لە هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕوو لە گەشە بریتی لە؛ ئێران، تورکیا، پاکستان، بەنگلادش، ئەندۆنزیا، مالزیا، میسر و نیجریەیە کە بەئامانجی بەهێزکردن وپەرەپێدانی هاوکارییە ئابوورییەکانی وڵاتانی ئەندام لە ساڵی١٩٩٧وە دەس پێ بووە.

سەرپەیڤ