ته‌مووز 11, 2025 15:04 Asia/Tehran
  • ئاکەپە: پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەبێ لە ماوەیەکی کەمدا تەواو بکرێت

وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان ناسراو بە ئاکەپە وتی: یەکەم هەنگاو لە پرۆسەی لەناوبردن/ سوتاندنی چەکی پەکەکە هاوتەریب لەگەڵ ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر" نرا.

عومەر چەلیک وتی: بە بانگەوازە مێژووییەکەی بەڕێز دەوڵەت باخچەلی و ئیرادەی دەوڵەت لەلایەن سەرۆکەکەمانەوە، ئیرادەی تورکیا بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی مێژوویی بۆ رزگاربوون لە بارگرانی تیرۆر، تادێت بەهێزتر دەبێت.لەم قۆناغەدا ئاستێکی گرنگ لە گەیشتن بە ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر" تێپەڕێنراوە.

وتەبێژی ئاکەپە ڕاشیگەیاند: لەمەودوا دەبێت پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە هەموو لق و پێکهاتە نایاساییەکان و سوتاندن/ تەسلیمکردنی چەکەکانی لەماوەیەکی کەمدا تەواو بکرێت. بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە کە وەک پرۆژەیەکی دەوڵەتی بە ئیرادەی سەرۆکەکەمان بەڕێوەدەچێت، بگاتە ئامانجەکانی، دۆخی وریایی لە بەرامبەر هەموو جۆرە ئیستفزازێک بەردەوامە.

ناوبراو وتیشی: ئەو ئیرادەیەی کە پرۆژە سیاسی شەڕەنگێزی ئەو کەسانە تێکدەدات کە تیرۆر وەک ئامرازێکی "جەنگی بە وەکالەت" بەکاردەهێنن و بە ئامانجی ئیمپریالیستییەوە لە ناوچەکەمان نزیک دەبنەوە.

سەرپەیڤ