May 11, 2019 08:53 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئەردۆغان لەسەر هەوڵی تورکیا بۆ پەیوەستبوون بە یەکیەتی ئوروپا

سەرۆکی تورکیا جەختی کردەوە لەسەر زیادکردنی هەوڵەکانی تورکیا بۆ پەیوەستبوون بە یەکیەتی ئوروپا .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن  ، رەجەب تەییب ئەردۆغان رۆژی هەینی گوتی ، یەکیەتی ئوروپا بێ ئەندامەتی تەواوی تورکیا لەم یەکیەتیەدا ناتوانێ دەستەبەری بایەخ و بەهاکانی خۆی بێت .

سەرۆکی تورکیا وتیشی ، سەرباری هەنگاوی کەسانێک کە هەوڵ ئەدەن تورکیا لە کۆمەڵگەی ئوروپا وەلانێن ، ئەم وڵاتە هەوڵەکانی خۆی بۆ ئەندامەتی لە یەکیەتی ئوروپادا زیاتر ئەکات .

ئەردۆغان بە ئاماژە بەوەی کە پێویستیی یەکیەتی ئوروپا بە تورکیا زیاتر لە پێویستیی تورکیا بە یەکیەتی ئوروپایە جەختی کردەوە ، تورکیا ئێیستاکە 66 پێودانگ لە 72 پێودانگی پێویست بۆ هەڵوشاندنی ڤیزەی ڕەچاو کردووە و لەوانەیە لە داهاتوودا هەنگاوی پێویست بۆ ڕەچاوکردنی 6 پێودانگەکەی دیکەش هەڵگرێ .

پرۆسەی دانوستانی ئەندامبوونی تورکیا لە یەکیەتی ئوروپادا لە ساڵی 2005 وە دەسپێبوو . لە 35 بەشی دانوستانەکانی تورکیا و یەکیەتی ئوروپا ، تا ئێستا بەشێکی بە ئەنجام گەیشتووە .

سەرپەیڤ