حوزه‌یران 19, 2019 17:43 Asia/Tehran
  • کارڤەدانی چاووش ئۆغڵوو بە هەڕەشەو گوڕەشەی ئەم دواییەی یەکێتی ئوروپا

وەزیری دەرەوەی تورکیا ،وشداریی دا بە یەکێتی ئوروپا خۆی ببوێری لەهەرچەشنە دەسوەردان لەمەڕ ئۆپراسیۆنی ئەو وڵاتە بۆ هەڵێنجانی گاز لە دەریای ناوەڕاست و قبرس.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی چوارشەممەی سپۆتنیک؛ "مەولوود چاووش ئۆغڵوو" لەکاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی یەکێتی ئوروپا لەمەڕ ئەگەری بایکۆتی هەڵکەندنەکانی تورکیا لە ئاوەکانی ناکۆکی لەسەر لەنزیک دوورگەی قبرس وتی: یەکێتی ئوروپا هیچ ماف و دەسەڵاتێکی لەمەڕ دیاریکردنی سەرحەدو سنورەکان نییە.

ئەنجومەنی یەکێتی ئوروپا لەم دواییەدا داوای لە تورکیا کرد ڕێزبگرێ لە مافەکانی قبرس و هەڵێنجانی گاز لەناوچەی ئابوریی رۆژاوای قبرس ڕابگرێ.

لەهەمان کاتدا، "فاروق قایمقامچی" یاریدەری وەزیری دەرەوەی تورکیاش ڕایگەیاند، سنورەکانی وڵاتێک لەلایەن یەکێتی ئوروپاوە دیاری ناکرێ و یەکێتی ئوروپا ناتوانێ بەوجۆرە دادوەریی بکا.

قایمقامچی وتی: تورکیا هیوادارە وزە لەبری کێشەو ناکۆکی نانەوە بکرێ بە بوارێکی هاوکاریکردن.

وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشتریش وتبووی؛ ناوچەکانی هەڵکەندراو لەلایەن تورکیاوە لەدەریای ناوەڕاست بەتەواوەتی بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کەوشەنی ئەو وڵاتە دایە.

سەرپەیڤ