یەکێتی ئوروپا هەڕەشەی بایکۆتی کرد لەدژ تورکیا
یەکێتی ئوروپا وشداریی بە تورکیا دا، ئەگەر ئۆپراسیۆنی دۆزینەوەی نایاسایی گاز لە لێوارەکانی قبرس ڕانەگرێ، لەلایەن ئەو یەکێتییەوە بایکۆت دەکرێ.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، سەرانی یەکێتی ئوروپا سەرلەئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەی کۆتایی رۆژی یەکەمی دانیشتنی بروکسل پێیان داگرت؛ چالاکیی هەڵکەندنی نایاسایی کە تورکیا خەریکە ئەنجامی دەدا، شەرمەزار دەکەین.
لەو بەیاننامەدا هاتووە، ئانکارا هیچ کاردانەوەیەکی پێشان نەداوە بە وشداریی بەردەوامی یەکێتی ئوروپاو ئەندامان داوایان کردووە لە کۆنسولخانەو سیاسەتی دەرەوەیی ئەو یەکێتییە هەتا بێ سێ ودوو ڕێوشوێنی پێویست لەوبارەوە بگرنەبەر.
یەکێتی ئوروپا لەو بەیاننامەدا ڕایگەیاند، پێشکەوتنەکانی تورکیا لەدوورەوە چاودێری دەکاو بەهاواهەنگیی قبرس وەڵامێکی گونجاو بە ئانکارا دەداتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی وزەی تورکیا رۆژی پێنج شەممە لە ڕێوڕەسمی ناردنی دووهەم کەشتی دۆزەرەوەی ئەو وڵاتەدا، هەڵمەتی بەدواداگەڕان و پشکنین کە لەچەند مانگ لەمەوبەرەوە دەس پێ بووە، بەمافی یاسایی ئانکارا زانی.