ته‌مووز 23, 2020 10:26 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: بە نیازی چۆڵ کردنی خاکی سووریا نین

سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا وێڕای تانە لێدان لە حکوومەتی سووریا لە بارەی ئەو هەڵبژاردنە پەرلەمانیەی کە بە ڕێوەی برد ، ڕاشیگەیاند: تورکیا لە خاکی سووریا دەمێنێتەوە و تلە ئارادا نیە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە دەوڵەتی ناوەندیی سووریا لەبارەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە وتیشی: تا ئەو کاتەی ئاسایشت و ئازادی دەگەڕێتەوە بۆ هاووڵاتییانی سووریا، تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە دەمێنێتەوە.

ئەردۆغان تانەی لە دەوڵەتی دیمەشقیش دا بانگەشەی کرد کە گوایە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا تەنها بە ڕواڵەت هەڵبژاردن بووە و لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسی یەک ناگرێتەوە و وەک هەڵبژاردنی ئەو سەردەمەی تورکیا وایە کە بە تاکە حیزبی بەڕێوە دەچوو.

ئەوە بۆ چەند ساڵێک دەڕوات کە تورکیا بە شێک لە خاکی سووریای داگیر کردووەو ئەم کارەشی گەلێک جار لەگەڵ ئیدانەکردنی دەوڵەتی ئەم وڵاتەدا بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ