کانونی دوھەم 06, 2021 10:27 Asia/Tehran
  • قۆڵبەستکرانی ١٧ خوێندکار لە تورکیا

پۆلیسی تورکیا ١٧ خوێندکاری زانکۆی «بۆسفۆر»ی ئەم وڵاتەی قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، پۆلیسی ئەستەمۆڵ لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم قۆڵبەست کردنانە ڕۆژی سێ شەممە ئەنجامی گرت و یانزەکەسیش ھەر لەم پەیوەندییەدا کەوتوونەتە بەر پەیگەڕ.

ڕۆژی دووشەممە سەدان خوێندکاری زانکۆی «بۆسفۆر»ی تورکیا بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان، دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ دیاری کرانی «مەلیح بۆلۆ» لە کەسایەتییە نزیکەکانی پارتی دادوگەشە وەک سەرۆکی ئەم زانکۆیە دەربڕی.

دوای کودەتا سەرنەگرتووەکەی ساڵی ٢٠١٦، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا کۆنترۆڵێکی توندوتیژی بەسەر دامەزراوە فێرکاریەکان دا سەپاندووەو دیاری کردنی سەرۆکانی زانکۆکانی خستووەتە ژێر دەستەڵاتی خۆیەوە.

سەرپەیڤ