ئادار 19, 2021 06:46 Asia/Tehran
  • زەریف سەردانی تورکیا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا شەوی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا باسی گەشتی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ تورکیای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی قارس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: زەریف ئەمڕۆ ھەینی بۆ وتووێژ لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ڕەوشتی ئێستای ناوچەکە سەردانی تورکیا دەکات.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ھاتووە، لە میانەی ئەم سەردانەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان تورکیاو ئێران و ھەروەھا ڕەوشتی ئێستای ناوچەو جیھان بە وردی تاوتوێ دەکرێت.

سەرچاوەکانی تورکیا جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە زەریف بڕیارە لە شاری ئەستەمۆڵ لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژ بکات.

سەرپەیڤ