جەختی تورکیا لە سەر پێویستیی لەبەر گرتنی ھەڵوێستێکی لێبڕاوانە دژی ئیسرائیل
یاریدەری سەرۆک کۆماری تورکیا خوازیاری لە بەرگرتنی ھەڵوێستێکی لێبڕاوانەو یەکدەستی وڵاتانی ئیسلامی بوو لە ھەمبەر دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی لە فەلەستین.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، «فۆئاد ئۆکتای» یاریدەری سەرۆک کۆماری تورکیا کە بەشداریی نوێژی جەژنی ڕەمەزانی کرد بوو، لە بێ ھەڵوێستیی زلھێزەکانی جیھان لە بەرامبەر توندوتیژییەکانی ڕژێمی زایونیش ڕەخنەی گرت و وتی: ئێمە خوازیاری ڤەنگاوی کردەیین.
وتیشی: گەلێک جار ھێندێک بڕیار لە ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا دراوە، جاروبار ئیدانەکردنیش ھەبووە، بەڵام بە داخەوە ھیچ دەرھاویشتەو دەرەنجامێکی نەبووە، چونکو ھیچ ھەڵوێستێکی ڕوون دەر نابڕدرێت.
یاریدەری سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ڕەخنەگرتن لە بێ دەنگە لێکردنی ھێندێک لە وڵاتانی ئیسلامیش وتی: ئەوەی ھەڵوێستێکی ڕوون لە ھسەمبەر ئەو دڕندەکارییانەی ئیسرائیل دژی فەلەستینییەکان دەر نەبڕێت، لەگەڵ تاوانکارەکاندا ھاوتەریبە.