خۆپیشاندانی دژی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە تورکیا
جەماوەری تورکیا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە دڕندەکاری و ھەنگاوەکانی نامرۆڤانەی ڕژێمی داگیرکەری قودس دژی گەلی فەلەستین و غەززە بە خڕبوونەوە لە بەردەم بنکەی سەربازیی «کورە جیک»ی ئەمریکا بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشیان دەرکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فارس، «عارف دوغان» یاریدەری پارتی «وەتەن»ی تورکیا و یەکێتیی لاوانی تورکیا لەم خڕبوونەوەیەدا بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیی ھاوبەش وتی: لێرەوە، لە بەردەم ئەم بنکەیەی شۆڤاری ڕادەگەیەنین، بنکەی سەربازیی «کورە جیک» دەبێ دەستبەجێ بکەوێتەژێر کۆنترۆڵی تۆکمەوتەواوی ھێزە چەکدارەکانی تورکیاوە، ئەمەش گرینگترین ھەنگاو دەبێت لە ئاراستەی داکۆکی کردن لە فەلەستین.
یاریدەری پارتی «وەتەن»ی تورکیا وتیشی: تورکیا نابێتە چاووگوێی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، «دیلەک چنار» سەرۆکی یەکێتیی لاوانی تورکیاش لە لێدوانێکدا بە نوێنەرایەتی لە لایەن ئەندامانی ئەم یەکێتییەوە، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بنکەی سەربازیی «کورە جیک»ی ئەمریکا بە مەبەستی پاراستنی ئیسرائیل و ڕاپەڕاندنی پیلانە دوژمنانەکانی دژی تورکیا دامەزراوە، داوای کۆنتڕۆڵی ئەم بنکەیە لە لایەن ھێزە چەکدارەکانی تورکیای کرد.