ئاب 11, 2021 10:51 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی تورکیا لە ئەمریکاو وڵاتانی ئەورووپی

وتەبێژی پارتی دەستەڵاتداری تورکیا وێڕی ڕەخنەگرتن لە بۆچوونی وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکی لە بارەی جێگیر کردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە تورکیا، بارستایی ئەم وڵاتەی لە بەرامبەر ھرووژمی پەناخوازان بە بەرتەسک زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بڕیاری سەرەڕۆیانەی ئەمریکا بۆ دانانی ناوی تورکیا لە پێڕستی ئەو وڵاتانەی کە واشێنگتۆن بە نیازە کۆچبەرانی ئەفغانیی خۆی تیایاندا جێگیربکات، لەگەڵ کاردانەوەی پارتی دەستەڵاتداری ئانکارادا بەرەوڕوو بووەتەوە.

«عومەر چیلیک» وتەبێژی پارتی دادوگەشە ڕۆژی سێ شەممە لەم پەیوەندییەدا ڕایگەیاند: ھیچ وڵاتێک نابێ تورکیا وەکو کەمپی پەناخوازانی خۆی چاو لێ بکات، چونکو ئەم وڵاتە لەمە زیاتر توانای ڕاگرتنی کۆچبەرانی نایاسایی نییە.

«عومەر چیلیک» وتیشی: تورکیا ئورد.گای گواستنەوەی کۆچبەران نییە.

لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو بە ڕاگەیەندرانی کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە ئەفغانستان، تاقمی تالیبان ھێرشی خۆی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە پەرە پێ داوەو ئەم پێکدادانە لەگەڵ لەشکریانی ئەفغانی بووەتە ھۆی ئاوارە بوونی جەماوەری ئەفغانستان.

سەرپەیڤ