لێکدارانەوەی گەش بینانەی پەیامەکانی تالیبان لە تورکیا
سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی پێکھاتنی دەوڵەتێکی ھەمەلایەنە لە ئەفغانستان، باسی لێکدانەوەی گەش بینانەی پەیامەکانی تالیبانی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە نێو باڵوێزانی ئەم وڵاتە قسەی دەکرد، وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی ھەوڵەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە ئەفغانستان، نەھێشتنی بۆشایی دەستەڵات، ئاسایی کردنەوەی ژیانی خەڵک و دامەزرانی ئاسایشتی خەڵکی وەک دئەوبەرایەتیی سەرەکیی ئەفغانستان لێک دایەوە.
ئەردوغان وتیشی: دەبێ لە ئەفغانستان دا دەوڵەتێکی گشت داگر پێک بێت کە دەربڕی خواستی تەواوی چینەکانی کۆمەڵگاکەی بێت. پەیامی ڕابەرانی تالیبان بە گەش بینییەکی پارێزکارانە چاو لێ دەکەین. ھەڵبەت ھەنگاوەکانی تالیبان لە داھاتووی ئەفغانستاندا دیاری کەر دەبێت، نەک قسەکانیان.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەی قسەکانی دا ئاماژەی کردە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی گەڕاندنەوەی دیپلۆمات و شارومەندانی تورکیا و ھەروەھا دەستپێکی کشاندنەوەی لەشکریانی ئەم وڵاتە لە ئەفغانستان.