ئه‌یلوول 16, 2022 16:30 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان ھۆگریی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد دەربڕی

«رەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا بانگەشەی کردووە کە ئامادەیە چاوی بە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بکەوێت ئەگەر بەشداریی کۆبوونەوەی لوتکەی شانگهای بکات.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی «حوڕڕییەت"ی تورکی، رۆژی دووشەممەی رابردوو لە کۆبوونەوەیەکی پشت دەرگای داخراوی پارتی دادو گەشەی تورکیادا، ئەردۆغان باسی ھۆگریی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆکی سووریا کردبوو.

بە پێی ھەمان سەرچاوە، سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوە کردبووەوە کە ئەگەر بێتو «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا بەشداریی کۆبوونەوەکانی شانگھای بکات ھەوڵ دەدات دیدارێکی لەگەڵ دا ئەنجام بدات.

تورکیا لەم دواییانەدا رێگای باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا گرتووەتەبەر. ئەمە لە کاتێکدایە کە تورکیا لەگەڵ سەرھەڵدانی قەیرانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ و گۆڕینی بۆ شەڕێکی نێودەوڵەتی، هاوشانی ئەمریکا، سعودیە، فەرەنساو ئینگلتەرا، بە کردەوە لایەنگریی لە تیرۆریستان کردو پشتیوانیی لۆجستیکی و دابین کردنی پێدوایستییەکانی تیرۆریستان لەم ساڵانەدا ڕاستەوخۆلە ئەستۆی ئانکارا بوو.

سەرپەیڤ