شوبات 12, 2023 18:15 Asia/Tehran
  • میری قەتەر دەگاتە ئەنقەرە

«شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەر، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ «رەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرکۆماری تورکیا سەردانی ئەنقەرە دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، دوای ئەو بوومەلەرزە بەهێزانەی پارێزگای «قەهرەمانمەڕەش»یان هەژاند کە بە کارەساتی سەدە ناوسراوە، «شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەر، بەمەبەستی دیدارو کۆبوونەوە لەگەڵ «رەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرکۆماری تورکیا، سەردانی ئەنقەرە دەکات.

لەو بارەیەوە، ئاژانسی هەواڵیی فەرمی قەتەر وای بڵاو کردووەتەوە کە «شێخ تەمیم» بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ «ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا ، دەوحەی پێتەختی وڵاتەکەی بەرەو ئەنقەرە بەجێ ھێشتووە.

دوای ئەو کارەساتە سروشتییە گەورەیەی چەند ناوچەیەکی تورکیای هەژاند، «شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەر یەکەم سەرکردەیەکە کە سەردانی تورکیا دەکات.

سەرپەیڤ