نیسان 25, 2023 14:42 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لە گرنگیی کۆبوونەوەی داهاتووی ئەردۆغان و ئەسەد کردەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە جەختکردنەوە لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری دیداری سەرۆکی ئەم وڵاتە لەگەڵ هاوتا سورییەکەی، وتی کە ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە زۆر پێویست و گرنگە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: پرسی پەنابەران و شەڕی دژی تیرۆر تەوەری سەرەکیی دیداری داهاتووی «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا و «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» هاوتا تورکەکەی دەبێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕەنگە ئەم کۆبوونەوەیە بەم نزیکانە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەدا ئەنجام بدرێت، ڕوونی کردەوە، پێشنیارێکی دیکە ئەوەیە کە لە سەرەتای مانگی مای دا کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی ئەنقەرە و دیمەشق ئەنجام بدرێت.

پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە بە میوانداریی مۆسکۆ کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی وەزیرانی بەرگری و سەرۆکی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران، تورکیا، ڕووسیا و سوریا بەڕێوەبچێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە، مۆسکۆ لەم دواییانەدا میوانداری کۆبوونەوەی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، تورکیا، ڕووسیا و سوریا بوو.

سەرپەیڤ