دەست بەسەر کرانی ٢٠ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ داعیش لە تورکیا
حوزهیران 02, 2024 11:30 Asia/Tehran
هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ٢٠ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ داعیش"یان دەست بەسەر کردن.
هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ٢٠ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ داعیش"یان لە ئیستامبووڵ و مێرسین دەست بەسەر کردن.
عەلی یرلی کایای وەزیری نێوخۆی تورکیا بەدەرکردنی راگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە ئەو کەسانە لەماوەی ئەم هەفتەدا لەمیانەی هەڵمەتێکی هاودەنگ لەگەڵی هێزەکانی پۆلیسی خەبات بەدژی تیرۆر و ڕێکخراوی زانیاری میت و ژاندارمیری لە شارەکانی مێرسین و ئیسامبووڵ دەست بەسەر کراون.
بەوتەی یرلی کایا سێ کەس لەو گیراوانە لەدوای تێپەڕاندنی قۆناغە دادڤانیەکان لە تورکیا دەرکران و کەسەکانی تریش بەپێی بڕیاری دادگا بەڕێ کرانە دادگا.