ته‌مووز 11, 2024 12:30 Asia/Tehran
  • هۆگریی تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریا

سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە، هۆگریی دەربڕی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا.

"رەجەب تەییب ئەردۆغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا هیوای خواست، پەیوەندیی نێوان تورکیاو سوریا، بگەڕێتەوە بۆ پەیوەندیی ڕابردووی نێوان ئەو دوو وڵاتە . ئەردۆغان بەئاماژە بە ناوبژیوانیی ڕووسیاو عێراق لەبارەی دەسپێکرانەوەی پەیوەندییەکانی ئانکارا-دەمشق، وتی: سەرۆک کۆماری سوریاو سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بەنیازن لەگەڵ سەرۆک کۆماری سوریا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی تورکیاو سوریا دیدار و وتووێژ بکەن.

سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی هەینی ڕێکەوتی پێنجی ژولای باسی هۆگریی ئانکارای بۆ چاک کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەمشق ڕاگەیاند و پێی داگرت: ئانکارا، دەستی دۆستایەتی بەرەولای سوریا درێژ کردووە.

دەوڵەتی سوریاش بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە درێژەی داگیرکەریی ناتوانێ ئاسایی کرانەوەی پەیوەندییەکانی دەمشق-ئانکارای لێ بکەوێتەوە، چوونەدەری سوپای تورکیا لە باکوری سوریای بە پێشەکییەک بۆ رەوتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە، پارتی کۆماریخوازی گەل باسی ڕێککەوتنی ئەو پارتەی کرد لەگەڵ دەوڵەتی دەمشق بەمەبەستی سازدانی چاوپێکەوتنێک لەنێوان "بەشار ئەسەد" و "ئوزگور ئوزەل"-ی ڕێبەری ئەو پارتە.

"بورهانەدین بولوت"ی جێگری سەرۆکی جەهەپە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی دەمشق، سەفەری ئوزەل بۆ سوریای قەبووڵ کردووە. بولوت وتی: "ئێستاکە، پرسی دیدار لەلایەن دەوڵەتی سوریاوە قەبووڵکراوەو ماوەتەوە، لەبارەی کات و شوێنی ئەو چاوپێکەوتنە بڕیار بدرێ. ئێمە پێشتر داواکاریی خۆمان بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی دەمشق ڕاگەیاند و وەڵامی پۆزێتیڤمان لە دەمشق وەرگرت.

میدیاکانی نزیک لە جەهەپە بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە دەوڵەتی دەمشق، پێشنیاری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا(جەهەپە)ی بۆ دیداری ئوزگور ئوزەل ڕێبەری ئەو پارتە لەگەڵ بەشار ئەسەد قەبووڵ کردووە، لەهەمان کاتدا جەختیان کرد، بڕیارە ئوزەل بە دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد، ڕۆڵی ناوبژیوان بگێڕێ لە دانوستانەکانی داهاتووی رەجەب تەییب ئەردۆغان-ی سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ بەشار ئەسەد-ی سەرۆک کۆماری سوریا.

سەرپەیڤ