تورکیا خوازیاری ڕادەست کردنی کەمپەکانی داعش بە هەتەشە بوو
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نوێترین وتەکانی خۆیدا سەبارەت بە سوریا وتی حکومەتی نۆێی ئەو وڵاتە دەبێ بەرپرسایەتی بەڕێوەبەرایەتی کردنی کەمپەکانی ڕاگرتنی ئەندامانی داعش لە سوریا بگرێتە ئەستۆ
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای هێنانە بەرباسی پرسی سەندنەوەی کەمپەکانی داعش لە هەسەدە و ڕادەست کردنیان بە هەتەشە وتی : ئەندامانی داعش کە لە ناو کەمپەکانی سوریا ڕادەگیردرێن دەبێ لە ئاکامدا ڕادەستی وڵاتانی خۆیان بکرێنەوە . ئەو بابەتە لە حاڵێکدایە کە لە ساڵی 2018 دا تورکیا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاستانە بەڵێنی دابوو
بە بێ خوێنڕشتن ، چەکداران و تیرۆریستانی جێگیر لە ئیدلەب بباتە دەر یان چەکداماڵینیان بکات بەڵام ئاکامەکەی ڕووخانی حکومەتی سوریا و بە دی هاتنی ئاڵۆزی لەو وڵاتە بوو . لەم ڕووەوە ئاکامی داخوازیە نوێیەکەی تورکیا بۆ ڕادەست کردنی داعشیەکان بە هەتەشە نادیارە و تەماویە .