ئەحمەد تورک : ئەگەر حکومەت خوازیاری ئاشتی ڕاستەقینەیه دەبێ وەڵامدەری داواکارییەکانی خەڵک بن
May 14, 2025 19:04 Asia/Tehran
ئەحمەد تورک ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی و سیاسەتوانی کورد وێڕای ئاماژە بە بڕیارەکانی دوازدەهەمین کونگرەی پەکەکە و ڕوڵی ئوجاڵان بۆ بەرەو پێشبردنی ڕەوتی ئاشتی جەختی کرد ئێستاکە نورەی حکومەتە کە بە هەنگاوی دیاریکراو و ڕاستبێژانە وەڵامی داواکاری مێژوویی خەڵکی کورد و کومەڵگا بداتەوە
ئەحمەد تورک جەختی لەوە کردەوە کە هەنگاوەکانی حکومەت بۆ ئاشتی هەمیشەیی لە تورکیا گرنگن و ئەم ڕاستییەش کە بە واتای وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی کورد لە تورکیە یه نابێ لەبیر بکرێت. وتیشی: ئەگەر ئەو سیاسەتە پشتگوێ بخرێت کە کورد هاوڵاتی پلە یەکی تورکیان، ئەوا متمانەی گشتی لاواز دەبێت و کەلێنە کۆمەڵایەتییەکان دووبارە لە تورکیا توندتر دەبنەوە، بۆیە پرسی گرنگ لە ئەمڕۆوە ئەوەیە حکومەتی تورکیا چ سیاسەتێک لەم بارەیەوە دەگرێتەبەر .