بوومەلەرزێکی ٦.٢ڕێختەری تورکیا ویونانی هەژاند
حوزهیران 03, 2025 14:44 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵیەکان لە ڕوودانی بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی ٦.٢ ڕێختەرلەناوچەیەک لە نێوان تورکیا ویونان هەواڵیاندا.
بەپیی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەر، بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی ٦.٢ ڕێختەر ، ناوچەی نێوان دوورگەکانی دودکانسی یونان وناوچە ڕۆژئاواییەکانی تورکیای هەژاند. بەپیی ڕاگەیاندنی ناوەندی بوومەلەرزەنگاری ئەوروپا- مەدیتەرانە، ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی ٦٨ کیلومیتری زەوی ڕووی داوە. هەتا ئێستاکە ڕاپۆرتێک لە زیان ویان خەسارەکانی شیمانەیی بڵاونە کراوەتەوە، بەڵام دانیشتووانی ناوچە نزیکەکان لە ناوەندی بوومەلەرزەکە، لەرزینێکی توندیان هەست پێکردووە.