پەکەکە: سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌س، تورکیا هێرش ده‌کاته سه‌رمان
ئاب 08, 2025 19:29 Asia/Tehran
پ ک ک رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئاگربه‌ست، هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ئێمە به‌رده‌وامن.
پەکەکە لە ڕاگه‌یه‌ندراوێکیدا باسی ئەوە دەکات کە هێرشه‌کانی سوپای تورکیا له ٢٤ی (ته‌مموز/٧)ـه‌وه تا ٧ی (ئاب/٨) بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئەم گرووپە به‌رده‌وام بووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هەروەها هاتووه، له ٢٤ی ته‌مموزه‌وه تونێله‌کانمان له هه‌رێمی خواکوڕک چوارجار به درۆنی بۆمب هه‌ڵگر بۆردومان کران، هه‌روه‌ها هه‌رێمی خواکوڕک ٢٢ جار به چه‌کی قورس، تۆپ و هۆڤیتزه‌ر بۆردومان کراون.
پەکەکە ڕونیشیکرده‌وه، له ٢٧ی ته‌مموزه‌وه تا ٧ی ئاب له زاپ، مه‌تینا، خواکوڕک، گارێ و قه‌ندیل، جموجۆڵی فڕۆکه‌ی سیخوڕی و IHA و SIHAی تورکیا به‌رده‌وام بووه.