بەردەوامیی وشکەساڵی لە تورکیا
تشرینی یهکهم 17, 2025 18:00 Asia/Tehran
ڕاپۆرتە ژینگەییەکان باس لە ڕەوشی قەیرانیی سەرچاوەکانی ئاو لە تورکیا دەکەن.
ڕێژە و ئاماری مانگی سێپتەمبەر بەتەنیایی قووڵایی ئەم قەیرانە دەردەخات. بارینی باران لەم مانگەدا 37% کەمتر لە سێپتەمبەری ڕابردوو و 4% کەمتر لە ڕادەی ئاسایی وەرزانە بووە.
لە ئیزمیر، یەکێک لە گەورە شارەکان و ناوەندە سەرەکییەکانی گەشتیاریی تورکیا، جیرەبەندی ئاو لە سێ مانگ لەمەوبەرەوە دەستی پێ کردووە و تا کۆتایی ئۆکتۆبریش نوێ کراوەتەوە.
پێتەختی تورکیاش، واتە ئانکارا کەوتووەتە بەر کاریگەرییەکانی وشکەساڵی، تا ڕادەیک کە 30%ی بارستای بەنداوەکانی ئەم شارە ئاوی تێدایە و بێتوو ئەم وشکەساڵییە هەروا بەردەوام بێت تا کەمتر لە دوو هەفتەی دیکە ڕەوشی ئەم شارەش قەیرانی دەبێت.