ئەستەمووڵ لەسەرووبەندی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەردا
کانونی یهکهم 13, 2025 17:42 Asia/Tehran
لە ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەیەکی ئەمریکایی سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە تورکیا وشداری درا .
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆڕتێکدا سەبارەت بەو مەترسییەی کە بەهۆی پێشهاتەکانی قووڵایی دەریای مەڕمەڕە هەڕەشە لە شاری ئەستەمووڵی تورکیا دەکات، وشداری دا. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لێکۆڵینەوەیەک دەریدەخات بوومەلەرزە بەهێزەکان بەرەو ناوچەیەکی داخراودا دەچن کە زانایان بە " قەڵشتی سەرەکیی مەڕمەڕە" ناوی دەبەن. ئەم قەڵشتەی ژێر ئاو دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای ئەستەنبوڵ و دەبێ سەرەنج بدرێت کە ئەم ناوچەیە لە دوای بوومەلەرزەیەکی حەوت پوینت یەک پلەی ریختەریی لە ساڵی ١٧٦٦ بە شێوەیەکی گوماناوی بێدەنگ بووە، شارەزایان پێیان وایە کە بوومەلەرزەی داهاتوو دەتوانێت بەهێز بێت و ڕاستەوخۆ لە ژێر ئەستەموڵ ڕووبدات.