جگەرە ساڵانە ٦ ملیۆن کەس دەکوژێت
ڕاپۆرتێکی نوێ نیشانی دا کێشانی جگەرە نێزیک ٦ ملیۆن کەس دەکوژێت لە ساڵدا و تێچووە جیهانیەکانیشی زیاتر لە یەک هەزار ملیار دۆلار لە ساڵدا لە بواری تێچووی پاراستنی تەندروستی دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ڕێکخراوی شێرپەنجەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، بە بەرز بوونەوەی نرخ و ماڵیاتی دوخانیات دەتوانرێت ملیارەها دۆلار و گیانی ملیۆنان کەس بپارێزرێت.
نووسەرانی ئەو خوێندنەوە وتیان: سیاسەتەکانی کۆنترۆڵی دووکەڵەکان، جودا لە هێنانە خوارەوەی نەخۆشینەکانی دڵ و شێرپەنجە، دەتوانێت ڕێژەیەک پارە بۆ وڵاتەکان سروست بکات تا بۆ تەندروستی و گەشەی ئابووری کەڵکی لێ وەربگیردرێت.
دوکتۆر ئولنگ چستنۆ جێگری بەرپرسی نەخۆشیە نامافەتەکان و تەندروستی دەروون دەڵێت: ئەو ڕاپۆرتە نیشانی دەدات کە کاریگەری ئابووری توتون و تەنباکوو لە سەر وڵاتەکان و تەواوی خەڵک، زۆر زیادە. پیشەی دووکەڵەکەن، بەرهەمێک دەنێرنە بازاڕەوە کە بە ملیۆنان کەس بە شێوەی پێش وەخت دەکوژێت، ڕێژەیەکی پارە دەدزێت کە دەتوانرێت بۆ مادەی خۆراکی و پەروەردە و تێچووە دەرمانیەکانی ڕێژەیەکی بەرچاوی خەڵک خەرج بکرێت.
توتون و تەنباکۆ یەکێک لە هۆکارەکانی نەخۆشیە نامافەتەکان لەوانە نەخۆشینەکانی دڵ، شەکرە و نەخۆشینەکانی پوفن. دابەزینی بەکارهێنانی دووکەڵەکان بەشێکی بەرچاو لە تێکۆشانەکان بۆ دابەزینی یەک لە سەر سێی مەرگی پێش وەختی بەجێماو لە نەخۆشینە نامافەتەکان تا ساڵی ٢٠٣٠ ە.