تێچووی بیست ملیار یۆرۆیی نرخنامەکانی ئەمریکا بەسەر ئابووری ئاڵماندا
لێکدانەوەی بیرکەدەی ئاڵمانی نیشان ئەدات ، نرخنامەکانی ئەمریکا بیست ملیار یۆرۆ تیچوو بەسەر ئاڵمان دادەسپێنێ .
بەپێ راپۆرتی رۆیتێرز ، لێکدانەویە بیرکەدەی ئاڵمانیی ئای ئێم کەی نیشان ئەدات کە نرخنامە تیجاریەکانی حکومەتی ئەمریکا بە گشتیی زیاتر لە بیست ملیار یۆرۆ لە داهاتەکانی ساڵی 2018 ی پیشە سازیی ئاڵمان کەم دەکاتەوە .
گۆستاڤ هۆڕن سەرۆکی ناەندی بیرکردنەوەی ئاڵمانیی ئای ئێم کەی گوتی ، بێ سیاسەتەکانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا بارودۆخی هەناردە دەیتوانی باشتر بێ .
حکومەتی ئەمریکا ، نرخنامەی سەتی بیست و پێنجیی بۆهاوردەی پۆڵا و نرخنامەی سەتی دەی بۆ هاوردەی ئاڵمنیۆم دانا کە ئەم بابەتە رووبەڕووی کاردانەوەی توندی کاربەدەسانی یەکیەتی ئورپا ، مەکسیک و کەنەدا بۆوە کە کارێکی هاوشێوەیان لە بەرامبەر تاقمێک لە بەرهەمە ئەمریکیەکان ئەنجام دا .
ئەم نرخنامانە لە مانگی رابردوودا بوو بە مایەی ناکۆکیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی نزکی ئەم وڵاتە .