داخوازی ئاڵمان لە یەکێتیی ئوروپا بۆ بەرگری لە بەرژەوەندیەکانی خۆی لە هەمبەر ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان داوای لە وڵاتانی یەکێتیی ئوروپا کرد داکۆکی بکات لە بەرژەوەندیەکانی خۆی لە هەمبەر بایکوتەکان و تەعریفەکانی سەپێندراوی واشنگتون .
هایکو ماکس وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕۆژی یەکشەمە لە وتووێژ لە گەڵ ڕۆژنامەی ئاڵمانی بیلد وتی ئوروپا نابێ بترسێ لە بایکوتە ئابووریەکان و تەعریفەکانی ئەمریکا و دەبێ بەرژەوەندیەکانی خۆی بپارێزێت. بڕیاری دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ پەرەی تەعریفەی هاوەردەی پۆڵا و ئەلمنیوم لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئوروپا بۆ بەرهەمهێنەرانی ئوروپایی دەبێتە هۆی توند بوونەوەی بارگرژیەکان لە پەیوەندی ئەمریکا و یەکێتیی ئوروپا . واشنگتون مانگی مارس تەعریفەگەلی 25 لە سەدی بۆ هاوەردەی ئالمنیوم و دە لە سەدی بۆ هاوەردەی ئالمنیوم لە یەکێتیی ئوروپای بەکار هێنا . جێ بە جێ کرانی ئەو گەڵاڵە ، تووڕەیی شەریکەکانی بازەرگانی واشنگتونی هەڵایساند و ئەوان لە کردەوەیەکی تۆڵەکارانەدا تەعریفەگەلێکی دژی هەناردەی کاڵاکانیان لە ئەمریکا دانا .