ئادار 21, 2020 08:36 Asia/Tehran
  • کۆرۆنا تەوەرەی وتووێژی تەلەفوونی نێوان زەریف و بورێل

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران و "جۆزێپ بۆرێل" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە بڵاو بوونەوەی کۆرۆناڤایرۆسیان لە جیهاندا و هەنگاوەکانی ئێران و بەتایبەت لەمپەرەکانی سەر ڕێگای ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایان خستە بەر باس و لێکدانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا و لە درێژەی راوێژە چڕ و پڕ و بەربڵاوەکانی "محەممەد جەواد زەریف" لە چوارچێوی دیپلۆماسیی تەندرووستیی و لەقاودانی تیرۆریزمی ئابووری و تیرۆریزمی دەرمانیی ئەمریکا دژ بە ئێران، خرایە بەر باس.

"جۆزێپ بۆرێل" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی بۆ گەلی ئێران و ڕەت کردنەوەی بایکۆتە یەکلایەنەکانی ئەمریکا دژ بە تەندرووستی  وگیانی خەڵکی ئێران خوازیاری یەک بیر و ڕایی و هاوکاری هەموو وڵاتان بوو بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەکی کاریگەر لەم بوارەدا بوو.

ڤایرۆسی کرۆنا کە ناوە زانستییەکەی کۆڤیدی ١٩ـیە، دواڕۆژانی ساڵی ٢٠١٩ لە شاری ڤوهانی سەر بە پارێزگای هوبێئی هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی چین دەرکەوت و ئێستا جگە لە ٣٠ پارێزگای ئەم وڵاتە ، لە زیاتر لە ١٧٥ وڵاتی دیکەی جیهان لەوان ئەمریکا، بەریتانیا، ئۆسترالیا، تایلەند، کۆریای باشوور، ژاپۆن، کەنەدا، فەرەنسا، ئیتالیا، ئێران، عەرەبستان و ئیماراتیش بڵاو بۆتەوە.

بە پێی دوایین ڕێژە و ئامار تا ئێستا لانیکەم ٢٢٨  هەزار کەس لە جیهاندا تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە کە لەو هەژمارە ٨٦ هەزار کەس خۆش بوونەتەوە و لە نەخۆشخانە هاتوونەتە دەرەوە. زیاتر لە ٩ هەزار کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

 

سەرپەیڤ