ئادار 21, 2020 16:47 Asia/Tehran
  • وریاییدانی کۆمیسیۆنی ئوروپا لەمەڕ شوێنهاتی کۆنترۆڵکرانی سنور

بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئوروپا وریایی دا لەمەڕ شوێنهاتە ئابوریەکانی کۆنترۆڵکرانی سنوری نێوان وڵاتانی ئوروپایی و لاوازبوونی پەیمانی شێنگێن.

"ئورزولا فۆن دێرلاین" بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئوروپایی لە دیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی ڕادیۆ ئاڵمان بەئاماژە بە شوێنهاتە ئابوریەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس، وتی: ئیمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە دەبێ تاڕادەی پێویست ژیانی گشتیی بەرتەسک بکەینەوە بەڵام ئەو بابەتە  بێگومان زیانێکی بەرفراوانی بۆ ئابوریمان دەبێ.

فۆن دێرلاین وتیشی: ئێستا بەشێوەی هاوبەش بۆ پێش گرتن بەبڵاوبوونەوەی کۆرۆنا داکۆکی دەکەین لەداخرانی سنورە دەرەوەییەکانی یەکێتی ئوروپا هەتا کەسانی تووشبووی ئەو ڤایرۆسە نەتوانن بێنە نێو ئەو یەکێتییە بەڵام ڕەوتی ئاڵووێر و گواستنەوەی کاڵا لەناوخۆی ئەو یەکێتییە دەبێ درێژەی بێ.

بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئوروپایی لەدرێژەی قسەکانیدا باسی دەکارگرتنی گشت توانی ئوروپای کرد بۆ درێژەدان بە ڕەوتی ئابوری و لەهەمان  کاتدا پاراستنی سەلامەتی خەڵک لەو بارودۆخە و کۆرۆنا ڤایرۆسی بە شۆکێکی دەرەکی بۆ ڕەوشی ئابوری زانی.

کۆرۆنای نوێ ناسراو بە کۆڤید-١٩ یەک لە حەوت جۆری ڤایرۆسی ناسراوی کۆرۆنایە کە دیسەمبەری ڕابردوو لە چین خۆی دەرخست. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئێستا ئوروپا بە ناوەندی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەناسێنێ. ئاماری جیهانیی قوربانیانی کۆرۆنای نوێ لە یازدە هەزار و ٤٠٠ کەس واوەتر چووەو ژماری تووشبووانیش لەسەرتاسەری جیهاندا تائێستا  گەیشتووەتە ٢٧٦ هەزار و ٤٤٥ کەس.

سەرپەیڤ