ئه‌یلوول 01, 2020 05:13 Asia/Tehran
  • پاراستنی بەرجام ، تەوەرەی دیداری عەراقچی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەمسا

«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ڕەوتی سەردانەکەی بۆ ڤییەنا لەگەڵ «ئلێکساندرا شالێنبێرگ» وەزیری دەرەوەی نەمسا دیدارو سەبارەت بە کۆمەڵێک لە گۆڕانکارییە نێونەتەوەییەکان لەوانە پاراستنی بەرجام قسەی لەگەڵدا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم دیدارە دا «شالێنبێرگ» وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی پابەند بوونی ئەندامانی بەرجام بە بەڵێنەکانیان، وتیشی: نەمسا ھەر ھاوبەشیی خۆی بۆ یارمەتی دانی بووژاندنەوەی متمانە لە ناوچەکەدا دەپارێزێت.

عەراقچی شەوی دووشەممە بە مەبەستی بەشداری کردن لە دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام گەییشتە ڤییەنا.

ئەم دانیشتنە بڕیار وایە ئەمڕۆ سێ شەممە لە ئاستی یاریدەران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتخانەکانی دەرەوەی ئێران و  تاقمی یەک کۆ چوار بەڕێوە بچێت. عەراقچی ھەروەھا بڕیارە لەم سەردانەی دا چاوی بە سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیش بکەوێت. 

سەرپەیڤ