ئەرمەنستان و ئازەربایجان لە لێواری شەڕێکی تەواودا ، لێکدانی سەربازیی بەردەوامە
بە پێی دوایین ھەواڵەکان ، ئه‌رمەنستان ره‌تیکرده‌وه ئازه‌ربایجان هیچ گوندێکی هه‌رێمی ناگۆرنی قه‌ره‌باخ-ی کۆنترۆڵ کردبێت، په‌رله‌مانی ئازه‌ربایجانیش باری نائاسایی له ته‌واوی وڵاته‌که راگه‌یاند.
له دوو رۆژی رابردوودا هه‌ڵکشان و پێکدادانی سه‌ربازی له‌نێوان هه‌ردوو سوپای و ئه‌رمینیا ئازه‌ربایجان روویدا، قسه‌ی جیاواز له‌سه‌ر زیان گیانی و مادییه‌کان ده‌کرێت، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاندبوو رۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانیان 6 گوندی نێو هه‌رێمی ناگۆرنی قه‌ره‌باخ-یان کۆنترۆڵ کردووه، به‌ڵام ئه‌رمەنستان ره‌تیکرده‌وه.
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌شه‌وه شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ردوولا ده‌ستیپێکردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌رمینیا ئاشکرایکردبوو، له‌شه‌ڕه‌کانی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا، 4 هه‌لیکۆپته‌ر و 15 فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان و 10 تانک و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی ئازه‌ربایجان-یان تێکشکاندووه، بێ ئه‌وه‌ی ئازه‌رباییجان هیچ ئامارێک له‌وباره‌یه‌وه بڵاوبکاته‌وه، ژماره‌ی جیاوازیش له‌باره‌ی قوربانییانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی ده‌درێت.
هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌دا حکومه‌تی ئه‌رمینیا هه‌ڵمه‌تی به‌سه‌ربازکردنی گه‌نجانی راگه‌یاند، په‌رله‌مانی ئازه‌ربایجان-یش بڕیاری راگه‌یاندنی باری نائاسایی و قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆی له سه‌رانسه‌ری وڵات په‌سه‌ندکرد.