تشرینی دووه‌م 30, 2020 22:41 Asia/Tehran
  • پێتەختی نەمسا ١٦ی دیسامبەر میوانداری کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام دەبێت

یەکێتیی ئەورووپا باسی بەرپاکرانی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجامی کردووە لە ڕۆژی ١٦ی دیسامبەر لە ڤییەنای پێتەختی نەمساو ھەروەھا ھەگەری بەرپا کرانی ئەم دانیشتنە لە ئاستی وەزیران دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە بنکەی ڕاگەیاندنی یەکێتیی ئەورووپا، کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بڕیارە بە سەرۆکایەتیی «ھێلگا شمید» یاریدەری «جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا و بە ئامادە بوونی نوێنەرانی وڵاتانی ڕووسیا، بریتانیا، ئاڵمانیا، فەرەنسا، چین و ئێران ڕۆژی  ١٦ی دیسامبەر لە ڤییەنای پێتەختی نەمسا بەڕێوە بچێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بەرنامەی کاری ئەم دانیشتنە بەردەوام کردنی ھەوڵەکانی ئێستا بۆ پاراستنی بەرجام و شێوازگەلی کارای ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی ئەم ڕێککەوتنەیە بە ھۆی تەواوی لایەنەکانەوەو خۆسازدان بۆ بیروڕاگۆڕینەوە لە ئاستی وەزیران دا.

دوایین خولی دانوستانەکانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ڕۆژی یەکەمی سپتامبەری ٢٠٢٠ لە ڤییەنا بەڕێوە چوو بوو.

سەرپەیڤ