وازلەکارھێنانی پارێزەرانی ترامپ پێش دادگایی کرانی
کانونی دوھەم 31, 2021 10:45 Asia/Tehran
چەند کەس لە پارێزەرانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە تیمی مافەوانیی تایبەتی دادگایی کرانی ئەو کشانەوە .
بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، 5 کەس لە پارێزەرانی تیمی مافەوانیی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ھاریکاری کردن لە گەڵ تیمی تایبەتی دادگایی کرانی لە ئەنجومەنی پیران کشانەوە .
سی ئێن ئێن یش گوتی ، جاش ھوارد پارێزەری کارۆلینانی باکوور و جانی گاسێر و گرێگ ھەریس ھاریکاری لە گەڵ تیمی مافەوانیی ترامپیان راگرت .
سەرەتاکانی رۆژی شەممەش گۆڤاری پۆلیتیکۆ راپۆریدا کە بوچ باوێرز و دێبورا باربیەر پارێزەرانی کارۆلینانی باشووربۆ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەستیان لە کار کێشاوەتەوە .
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا سەرپێچی و تاوانی قورسی لەسەرە لەمەڕ ھاندانی لاگرانی خۆی بۆ پەلامار بۆ سەر بینای کۆنگرە لە رۆژی چوارشەممە شەشی ژانیڤەری .