بەردەوامیی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی لە میانمار
خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکان لەبەرامبەر کودەتا سەربازییەکەی میانمار بەردەوامە و تا دێت کۆبوونەوەی مەدەنی لەو وڵاتەدا، زیاتر دەبێت.
رۆژی چوار شەممە،مامۆستایان و خوێندکاران و کارمەندی بانکەکان و نوێنەری چین و توێژەکان، لە شاری داوی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکان لەدژی کودەتا سەربازییەکەی میانمار کرد و داوایان لە حکومەتی سەربازیی ئەو وڵاتە کرد، دەستبەجێ لێپرسراوانی حکومەتی پێشوو کە دەستگیرکراون، ئازاد بکات.
لە خۆپیشاندانەکەی شاری داوی، خۆپیشاندەران داوایان کرد، دەستبەجێ ئانگ سان سوچی سەرۆکی پێشووی میانمار ئازاد بکرێت و لێپرسراوانی سەربازیی ئەو وڵاتەش، دەستلەکار بکێشنەوە.
ھەرچەندە داوی شارێکی بچووکە، لەگەڵ ئەوەشدا بەوتەی چاودێرانی سیاسیی، پێگەو ستراتیژییەتێکی گرنگی لەو وڵاتەدا، ھەیە.
لە سەرەتای مانگی پێشوودا، کودەتای سەربازی لە میانمار روویدا و بەهۆیەوە دەسەڵاتدارانی سەربازی، دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست و رۆژ بە رۆژیش نارەزایەتییەکان دژی دەسەڵاتی سەربازی ئەو وڵاتە زیاد دەکەن.
حکومەتی میانمار ھەموو رێگاکانی پێوەندی و سۆشیال میدیا و تەنانەت تۆڕەکانی ئینتەرنێتیشی داخستووە .