هەواڵێک لە ئانگ سان سوچی نیە ، ناڕەزایەتیەکانی میانمار هەروا درێژەی هەیە
شوبات 27, 2021 17:09 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەکان دەڵێن سەرانی کودیتا لە میانمار دوای ئەوەی کە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەیان لە دەس بەسەر کردنی لە ناو ماڵ گواستەوە بۆ شوێنێکی نادیار نەبینراوە و هاوکات ناڕەزایەتیەکان دژی کودەتای سەربازی لە میانمار هەروا درێژەی هەیە .
پارتی لیگی نیشتمانی بۆ دیمۆکراسی بە ڕێبەرایەتی سووچی وتوویەتی کە ناوبراو شەش ڕۆژ لەمەوبەر لە دەس بەسەرکردنی ناو ماڵ گوێزراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
ماڵپەڕی میانمار ناو ؛ لە زمان یەکێک لە ئەندامانی باڵای ئەو پارتە ڕاپۆڕتی داوە کە ئێمە نازانین سووچی لە کوێییە .
پارێزەری سووچیش پێشتر سکاڵای کردبوو کە بەناوبراو مۆڵەتی دیدار لە گەڵ سووچی بە رلە دادگاییکرانی یەکەمی مارسی 2021 نادات .