ئادار 05, 2021 11:08 Asia/Tehran
  • گەشتەکەی پاپای ڤاتیکان دەستی پێ کرد

«پاپا فرانسیس» پاپای ڤاتیکان و ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان ئەمڕۆ بەیانی لە فڕۆکەخانەی «فیومیچینۆ»ی رۆمای پێیتەختی ئیتالیا بەرەو بەغدای پێتەختی عێراق وەرێکەوت و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەم شارە.

وەک میدیاکانی عێراق باسی دەکەن ، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەشێوەیەکی فەرمی و لە ئاھەنگێکی تایبەتی دا، لەلایەن «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە «پاپا فرانسیس» دەکرێت و دواتر لە هۆڵی ڤی ئای پیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، «پاپا فرانسیس» و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.

ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان دوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتیی لە بەغدا وەڕێ دەکەوێت و لە ئاھەنگێکدا لەلایەن «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراقیشەوە پێشوازیی لێدەکرێت و، لە نووسینگەی تایبەتیی سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ «بەرهەم ساڵح» کۆدەبێتەوە.

ئەوە بۆ یەکەمجارە لەمێژوودا «پاپای ڤاتیکان» گەشتی عێراق دەکات. سەردانی  نەجەفی پیرۆزو دیدار لەگەڵ «ئایەتوڵڵا سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراقیش لەو بەرنامانەی دیکەی ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھانە.

جێگای ئاماژەیە «پاپا فرانسیس» بەر لە کۆتایی ھێنانی گەشتەکەی ھەرێمی کوردستانیش بەسەر دەکاتەوەو لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ناوچەیەش دیداری دەبێت.

سەرپەیڤ