کوشتاری زیاتر لە 100 ناڕازی بە دەستی ئەرتەشی میانمار لە رۆژی شەممەدا
زیاتر لە 100 ناڕازی بە کودیتای سەربازیی میانمار رۆژی شەممە بە دەستی ھێزە ئاسایشیەکان کوژران .
بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز، ھێزە ئاسایشیەکانی میانمار لە درێژەی سەرکوت کردنی خۆپێشاندانی دژی کودیتای ئەرتەش لەم وڵاتەدا ، رۆژی شەممە 114 کەس لەوان چەند منداڵیان لە چەندین ناوچەی ئەم وڵاتە کوشت .
کوشتاری رۆژی شەممە کە خوێناوی ترین رۆژ بۆ خۆپێشاندانی دژی کودیتای ئەرتەش لە میانمار بووە ، رەخنە و گازندەی وڵاتانی جۆربە جۆر لەوان رێکخراوی نەتەوەکانی لێکەوتووەتەوە .
ھاوکات لە گەڵ توندبوونی پەلاماری ھێزە سەربازیەکان و پۆلیس لە دژی ناڕازیان لە میانمار ، راگێندرا ، فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەش ئێوارەی شەممە بە ئامانجی لێدانی ناوچەیەک لە ویلایەتی کایین لە باشووری ئەم وڵاتە ، ژمارێک لە شارومەندانی ناڕازیان کوشت .
لە لایەکی دیکەوە وەزیرانی بەرگریی 12 وڵاتی جیھان کوشتاری خەڵکی مەدەنی بە دەستی ئەرتەشی میانماریان شەرمەزار کرد .