ئادار 29, 2021 17:47 Asia/Tehran
  • ئاوارەبوونی ھەزاران کەس بەرەو تایلەند بە دوای توندبوونی ئاڵۆزیەکان لە میانمار

زیاتر لەسێ ھەزار کەس بە دوای ھێرشی ئەرتەشی میانمار بۆسەر پارێزگای کارێنی ئەم وڵاتە بەرەو تایلەند ئاوارە بوون .

بە پێی راپۆرتی ئاۆشێتد پرێس ، بە گوتەی گروپێکی مافی مرۆڤ ، بە دوای بۆردومانی پارێزگای کارێن کە لە ژێر رکێفی تاقمێکی ئەتنی چەکدار لە لایەن ئەرتەشی میانماردا بوو ، زیاتر لە سێ ھەزار کەس لە گوندنشینەکان رایانکردووەتە تایلەند . 

بە پێی ئەم راپۆرتە ، لە رۆژانی یەکشەممە و دوشەممەدا ، ئەم ناوچەیە سێ جار بۆردومانکراوە و ئێستاکە زیاتر لە سێ ھەزار کەس لە گوندیەکان خەریکی پەڕینەوە لە رووبارێکن کە وڵاتی میانمار لە تایلەند جیادەکاتەوە  .

دەیڤید ئوبانک ، بنیاتنەری رێکخراوێکی فریاگوزاریی لە میانمار ، گوتوویەتی دوو سەربازی یەکیەتی نیشتمانیی کارێن و سێ کەسی مەدەنییش لەم بۆردومانانەدا کوژراون . 

سەرپەیڤ