بەرزبوونەوی ژماری کوژراوانی ناڕەزایەتیەکانی میانمار
ژماری کوژراوان لە سەرکوتکاریەکانی ئەمڕۆ لە میانمار بۆ 80 کەس بەرز بووەوە .
بە پێی راپۆرتی ئاناتولی ، ناڕەزایەتیی خەڵکی میانمار ئەمڕۆ شەممە لە شاری باگۆی میانمار بەردەوام بوو کە بۆ جارێکی دیکە بە سەرکوتکردن ، کوشتاری لێکەوتەوە .
بەر لەوە ژماری کوژراوانی ناڕەزایەتیەکانی ئەمڕۆ لە میانمار بە دەستی لەشکەریانی ئەم وڵاتە ، 60 کەس راگێندرابوو . بەمجۆرە ژماری کوژراوانی ناڕەزایەتیەکانی دژی کودیتای یەکی شوباتی لەشکەریان لە میانمار ، تا ئێستا گەیشتووەتە نزیک بە 700 کەس .
تاقمێک لە لەشکەریانی ئەتنییش ئەمڕۆ بە پەلامار بۆسەر بنکەیەکی پۆلیس لە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ، لانیکەم 14 پۆلیسیان کوشت .
لە سەرەتای مانگی پێشوودا، کودەتای سەربازی لە میانمار روویدا و بەهۆیەوە دەسەڵاتدارانی سەربازیی، دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست و رۆژ بە رۆژیش نارەزایەتییەکان دژی دەسەڵاتی سەربازی ئەو وڵاتە زیاد دەکەن.