حوزه‌یران 16, 2021 07:30 Asia/Tehran
  • جەختی سەرکردەکانی ئەوروپا لە سەر گرینگایەتیی ھەڵگیرانی بایکۆتەکانی سەر ئێران لە کۆبوونەوەیەک دا بە ئامادە بوونی «بایدێن»

سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆتایی دانیشتنەکەیان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی ھاوبەش دا تیشکیان خستە سەر دانوستانەکانی ڤییەنا لە بارەی بووژاندنەوەی بەرجام و ڕایانگەیاند: ھەڵگرتنی بایکۆتەکان بەشێکی گرینگی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێرانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم بەیاننامەیەدا کە کۆپییەکی لە سەر ماڵپەڕەکەی یەکێتیی ئەورووپاش دانراوە، ھاتووە: ئێمە لە ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێستا و دانوستانەکانی ڤییەنا بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرەو بەرجام و ھەروەھا ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوو کارای ئەم ڕێککەوتنە لە لایەن ئێران و ئەمریکا داکۆکی دەکەین.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش ھاتووە کە، یەکێتیی ئەورووپاو ئەمریکا لەوە تێ دەگەن کە لە پاڵ گەڕانەوەی ئێران بۆ بەڵێنە بەرجامییەکانی ھەڵگیرانی بایکۆتەکانیش بەشێکی گرینگی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێرانە.

لە بەیاننامەکەدا بەبێ ئاماژە کردن بە کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام، لە بارەی تەگبیری قەرەبووکارانەی ئێران سەبارەت بە کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ھەست بە پەرۆشی کراوەو پێ لە سەر ئەوە داگیراوە کە، ئێمە لە بارەی ھەنگاوەکانی ئێران کە لەگەڵ بەڵێنەکانی بەرجام دا یەک ناگرێتەوە، نیگەرانین.

سەرپەیڤ